لیژنه‌ى ئاسایش و ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان: هیچ هێزێكى عێراقى هێنده‌ى پێشمه‌رگه خوێنى نه‌به‌خشیوه
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌باره‌ى ناونه‌هێنانى پێشمه‌رگه له وتاره‌كه‌ى عه‌بادى، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه هێزى پێشمه‌گه‌ى كوردستان بوو كه به‌رخودانى كرد و زیاتر له هه‌زار و 700 شه‌هید و 10 هه‌زار بریندارى له پێناو ڕزگاركردنى خاك به‌خشى و هیچ هێزێكى عێراقى هێنده‌ى پێشمه‌رگه خوێنى نه‌به‌خشیوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان، گوتیشی: "لێره‌وه به عه‌بادى ده‌ڵێم، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هیچ پێویستى به ستایشى تۆ نییه و ئه‌و غرورییهتهى كه لاى تۆ دروست بووه، له ماوه‌یه‌كى زۆر نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ده‌بێ، چونكه خۆت باش ده‌زانیت، كێ عێراق هه‌ڵده‌سوڕێنێت و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌موو دونیا شایه‌تى بۆ قاره‌مانییه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام (حه‌یده‌ر عه‌بادی) له ترسی شه‌قامى عێراقی نه‌یتوانى دان به ئازایه‌تى و به‌رخودانى هێزى پێشمه‌رگه له دژى داعش بدات.
باس‌نیوز
