حکوومەت لەبارەی مووچەی 2018 کۆ دەبێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە ١١/١٢/٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی ئەم پرسانە دەکات:
- بڕی داھات و خەرجییە گشتییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٨.
- مووچەی مووچەخۆران لە ساڵی ئایندە و چۆنێتیی دابینکردنی.
- قسەکردن لەسەر کێشەکانی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان.
- قسەکردن لەسەر پێشخستن و کێشەکانی بەردەم کشتوکاڵی کوردستان.
باسنیوز
