حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر ئافره‌تانی كوردی خورماتوو
حه‌یات مه‌جید ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆگوتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانێكی مه‌یدانیمان بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره‌كانی خورماتوو ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئافره‌تانی ئاواره بكه‌ین و ڕاپۆرتێك بۆ په‌رله‌مان له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ین".
گوتیشی: "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه كه پێشێلكارییه‌كی زۆر ده‌رهه‌ق به ئافره‌تانی كوردی خورماتوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌نجام دراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له به‌دواداچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانی كوردی خورماتوو به‌رده‌وام ده‌بن و دواتر له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرتێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و دواتریش وڵاتانی دونیا له بابه‌ته‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئاشكرشیكرد كه تاوه‌كو ئێستا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستدڕێژییان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ش ئافره‌تی خه‌ڵكی خورماتوو و ئه‌مه‌شی وه‌ك جینۆسایدێك وه‌سف كرد.
bas news-
