پشووی ڕۆژانی شەممەی وەزارەتی پەروەردە نامێنێ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەرجەم پەروەردەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ٢٠١٧- ٢٠١٨ بۆ ناوەندەکانی خوێندن نێردراوە. لە ساڵنامەکە لە ١٠ خاڵدا تەواوی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان و ڕۆژانی پشوو دەستنیشان کراون و گۆڕانکاریش لە چەند پشوویەک و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خوێندن کراوە.
بەپێی خاڵی پێنجەم لە ساڵنامەکە لە وەرزی دووەمی خوێندندا، پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ ناوەندەکانی خوێندن نامێنێت و دەبێتە دەوامی فەرمی.
بە بەڵگەی ئەوەی لە خاڵی چوارەمی ساڵنامەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، پشووی بەهاری ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە ڕۆژی یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨ دەست پێدەکات و لە ٢٤-٣-٢٠١٨ کە دەکاتە ڕۆژی شەممە دەوام دەست پێدەکاتەوە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، سبەی دووشەممە ئەگەری زۆر هەیە وەزارەتی پەوەردە لەسەر ئەم خاڵە گۆڕانکاری لە ساڵنامەکەدا بکات و دووبارە بۆ پەروەردەکانی ڕەوانە بکاتەوە.
دەقی ئەو خاڵانەی کە لە ساڵنامەکەدا هاتووە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژی یەکشەممە ٧-١-٢٠١٨ دەست پێدەکات و ڕۆژی دوو شەممە ١٥-١-٢٠١٨ کۆتایی دێت.
٢- پشووی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە ڕۆژی سێشەممە ١٦-١-٢٠١٨ دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ٢٢-١-٢٠١٨ و رۆژی سێشەممە ٢٣-١-٢٠١٨ دەوامی وەرزی دووەم دەست پێدەکات.
٣- تاقیکردنەوە بەراییەکان، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠-٢-٢٠١٨ دەستپێدەکات، بەپێی خشتەیەکی تایبەت.
٤- پشووی بەهاری ساڵی ٢٠١٧ -٢٠١٨ لە ڕۆژی یەکشەممە ١١-٣-٢٠١٨ دەست پێدەکات و ڕۆژی هەینی ٢٣-٣-٢٠١٨ کۆتایی دێت، ڕۆژی شەممە ٢٤-٣-٢٠١٨ دەوام دەست پێدەکاتەوە.
باسنیوز
