حەشدی شەعبی جارێكی دیكە گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتووی هاوەنباران كرد

 حەشدی شەعبی جارێكی دیكە گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتووی هاوەنباران كرد
برای یەكێك لە بریندارەكانی خورماتوو ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی هاوەنبارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە كە دوێنێ لە خورماتووەوە ئەنجامیان داوە، دوو هاووڵاتیی كورد بریندار بوون.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 9/12/2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتوویان هاوەنباران كرد، بەو هۆیەشەوە گەنجێك و منداڵێكی كورد، بریندار بوون، برای یەکێک یەكێك لە بریندارەكان ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە براكەم گەڕاوەتەوە خورماتوو بۆ ئەوەی نامەی گواستنەوەی خوێندنی منداڵەكەی بگوازێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەكانییەوە شەو لە خورماتوو ماوەتەوە، لە كاتی هاوەنبارانەكەی دوێنێ شەو كە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی تورکمانییەوە كرایە سەر گەڕەكە كوردنشینەكان، بریندار بووە".

ئەو هاووڵاتیە ئەوەشی خستە ڕوو كە بە زۆر ئەمڕۆ یەكشەممە لە خورماتووەوە توانیویانە بریندارەكەیان بەمەبەستی چارەسەركردنی بیگەیەننە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركووك و دەشڵێت: "جگە لە براكەی من، منداڵێكی دیكەش لە هەمان گەڕەك بریندار بووە".

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 9/12/2017 دوای ئەوەی 10 هاوەن ئاراستەی گەڕەكە توركمان‌نشینەكانی خورماتوو كرا، ئاسایشی شارەكە ڕای گەیاند هیچ زانیارییەك لەسەر ئەوە نییە ئاخۆ كارەكە هی خۆبەخشەكانە، یان كاری داعشە، دوابەدوای ئەوەش میلیشیای حەشدی تورکمانی گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتوو و چیای خورماتووی هاوەنباران كرد.












باسنيوز
Top