كیا سۆرینتۆی ٢٠١٨ نمایش كرایەوە
كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی كۆریای باشور مانگی رابردوو به فه‌رمی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كیا سۆرینتۆ 2018ی ئاشكرا كرد، دوای مانگێكیش ئه‌مرۆ بۆ یه‌كه‌مجار له سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه لادرا، سه‌باره‌ت به ئۆتمبێلهكه و نرخ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی، ڕه‌وا ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای به‌خیت/ كیا مۆتۆرز له لێدوانێكیدا وتی: ئه‌مڕۆ ئه‌م مه‌راسیمه‌مان بۆ دوو مه‌به‌ست رێكخستووه، یه‌كه‌میان نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی سۆرینتۆ 2018ی نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستاندا نمایش بكرێت، دووه‌میشیان كردنه‌وه‌ی هۆلی كیا مۆتۆرزه كه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و به سیسته‌می كۆریا كراوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش وتی: ئه‌م ئۆتۆمبێله 6 بستۆنه و شێوه‌ی گۆڕاوه، هه‌روه‌ها له گێریدا دوو نمره زیادی كردووه، له شه‌ش نمره‌وه بووه به هه‌شت نمره، هاوكات قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌شی له 3 هه‌زاره‌وه بووه به 3.500 سی سی، وتیشی تاكو ئێستا یه‌ك جۆرمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه نرخه‌كه‌ی له 27 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
له كوردستاندا ره‌خنه له خراپی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گیرێت كه به پێوه‌ره جیهانیه‌كان نیه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ره‌وا ڕه‌سوڵ وتی: ئێمه وه‌كیلی سه‌ره‌كین و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش بۆ كوردستان دروست ده‌كرێت، بۆیه ره‌چاوی هه‌موو بارودۆخێكی كوردستانی تێدا كراوه، بۆیه ئۆتۆمبێله‌كانمان گه‌ره‌نتی 3 ساڵی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌گه‌ر كوالێتی باش نه‌بێت گه‌ره‌نتیشی نابێت.
له كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای به‌خیت ئاماژه‌ی به چه‌ندین كێشه‌و گرفتی بواری هێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كرد‌و وتی: كێشه‌ی ئێمه هه‌ر داخستنی سنوره‌كان نیه، به‌ڵكو گرانكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و گومرگ و قورسكردنی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب كۆمه‌ڵێك كێشه‌ن له‌به‌رده‌ماندا كه فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانمان كه‌می كردووه.
خةليل بلةيى
