لە یادی ڕۆژنامەنووسێکی شەهیددا لەدژی حەشدی شەعبی گردبوونەوەیەک ساز کرا
هەژار عەلی، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای سەتەلایەتی كوردستان لە سۆران، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 10-12-2017 لە یادی چلەی شەهیدی ڕۆژنامەنووس ئەركان شەریف كارمەندی كوردستان تی ڤی، وەك نووسینگەی سۆرانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بە هاوكاریی نوسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، لە گردبوونەوەیەكدا ئەم یادەمان بەرز راگرت و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حكومەتی عیراق كرا، كە لە ئاستی رژانی خوینی بەناحەق رژاوی شەهید ئەركان شەریف و تێكرای ئەو رۆژنامەنووسانەی بەهۆی توندو تیژییەكانەوە شەهید دەبن، چیتر بێدەنگ نەبن. داواشیان كرد بە زووترین كات بكەرەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێت و سزای خۆیان وەربگرن.
بەرپرسی نووسینگەی دەزگای سەتەلایەتی كوردستان لە سۆران گوتیشی، چلەی شەهید ئەركان شەریف هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ و لەو پێناوەشدا بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سۆران كە ئامادەی گردبوونەوەكە بوو.
ئاماژەی بە بەندی 5 كرد لە جاری گەردوونی مافەكانی مرۆڤ كرد، كە نابێت هیچ كەسێك سزا و ئەشكەنجە بدرێت و رەفتاری ئابڕوو بەرانەی دەرهەق بكرێت، ئەوەی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ئەركان شەریف كراو دوورە لە هەموو یاسا نێودەڵەتییەكان و پێشێلكردنێكی تەواوی مافی مرۆڤە كە بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كرا.
دوای ڕووداوەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بەشێك لە خەڵكی كەركووك و دەرووبەری ئاوارە بوون و شەهید ئەركانیش یەكێك لەو خێزانانە بوو كە شارۆچكەی دووزخورماتووی جێ هێشتبوو، لەبەر ئەوەی مامۆستا بوو داوای كردبوو بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، ئەوە بوو چل ڕۆژ لەمەوبەر لە 30-10-2017 ماڵەكەی خۆیدا چەند كەسێكی چەكدار لە حەشدی شەعبی هێرشەکەی سەر ماڵەكەی و لەبەردە خانەوادەكەیدا بە دڕندانەترین شێوە شەهیدی دەكەن.
باسنیوز
