ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی هەڵدەوەشێتەوە

 ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی هەڵدەوەشێتەوە


ڕێککەوتنی گۆڕن و یەکێتی هەڵدەوەشێتەوە و گرووپی خەیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر، هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ گۆڕان دەدەن.



ئەنوەر قادر، پەرلەمانتاری گۆڕان گوتی: گۆڕان چی بکات ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی کردووە، بەڵام کە ئەوان پێوەی پابەند نەبوون، بە جۆرێک لە جۆرەکان یان سڕکردنە، یان هەڵوەشاندنەوەیە".



ئەم ڕێککەوتنە لە 23 خاڵ پێکهاتووە و لەسەر دەستی نەوشیروان مستەفا و مام جەلال تاڵەبانی لە دەباشان واژۆ کرا، کاروان ساڵح پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، لەمبارەوە بۆ گوتی: گۆڕان و یەکێتی ئەم ڕێککەوتنەیان بۆ تۆڵەی سیاسی واژۆ کرد، بەڵام ئێستا دەرکەوت بۆ سزادانی خەڵکی سلێمانی بەکاری دەهێنن و گومان دەکرێت ڕێککەوتنی نهێنی و ژێر بە ژێر هەبێت لە نێوان دوو گرووپ لە هەردولا بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە پێکەوە بەڕێ بکەن و هەڵبژاردنەکان دوا بخەن".



یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە نیگەرانە و ئەحمەد قەدەفەری جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی بۆ گوتی: ئەو ڕێککەوتنە هیچ خاڵێکی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕاستە یەکێتی کەمتەرخەمیی هەبووە، بەڵام دۆخی کوردستان وا بووە رێگەی بە جێبەجێکردنی خاڵەکان نەداوە و بەتایبەت گرفتەکانی ناو یەکێتی".



بەپێی زانیاريةكان کە پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەلێت: "رێککەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە بالێکی یەکێتی کە باڵی دەست رۆیشتووە دەیانەوێت لەگەڵ بەشێکی دیکەی گۆڕان رێککەوتنێکی نوێ بکەن".




باسنيوز
Top