په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په: بڕیاره‌كه‌ی ترەمپ دەبێتە هۆی بەرپابوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، به توندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ترەمپی كرد له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل.
قه‌دری گوتی "ترەمپ به‌و بڕیاره ده‌یه‌وێت چه‌ند گرووپێك دروست بێت تا له رێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه ئیسلام ناشیرین بكات. مه‌به‌ستیه‌تی به ناوی ئیسلامه‌وه چه‌ند لایه‌نێك ناشیرین بكات".
پێشیوایه پێویسته توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ك بگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ن قودس ببێته پایته‌ختی ئیسرائیل.
bas news-
