حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى كه‌سوكارى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێدانى بڕه پاره‌یه‌ك به كه‌سوكارى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌زامه‌ندى نیشان دا.
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ڕاپۆرتى ڕووپێوى زیانه‌كان و ناوى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى 16 ى ئۆكتۆبه‌رمان دایه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، خۆشبه‌ختانه وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م، ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پێدانى بڕى (5 ملیۆن دینار) به خانه‌واده‌ى هه‌ر شه‌هیدێكى هێرشه‌كه، ده‌ربڕى".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "به‌پێى ئه‌و لیسته‌ى لاى ئێمه‌یه، كه‌سوكارى 35 شه‌هید ئه‌و هاوكارییه ده‌یانگرێته‌وه ، دواى كارى پێویست، هاوكارییه‌كه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان، ئاشكراشى كرد، كه به‌ده‌ر له هاوكارى كه‌سوكارى شه‌هیدان، تێكڕاى زیانه ماڵیهكانیشیان له ڕاپۆرته‌كه‌دا دیاری كردوه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویست، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یان ڕێكخراوه‌كان قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه.
bas news-
