بڕیاره‌كه‌ی ترامپ، ناڕه‌زایی تووندی به‌دوای خۆیدا هێنا
وه‌ك ئه‌سۆشێیتدپرێس بڵای كردووه‌ته‌وه، له كۆی خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینیی وڵاتانی عه‌ره‌ب كه دژ به بڕیاره‌كه‌ی (دۆناڵد ترامپ) وه‌ستانه‌وه، كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و جیهانیشی به دوای خۆیدا هێنا، ڕووداوی وا تووندی شیاوی باسكردنیان به دوای خۆیدا نه‌هێنا و زۆر كه‌متر له‌وه بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
له فه‌له‌ستین دوو كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان به گولله‌ی سه‌ربازی ئیسرایلی بووه و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ئه‌رده‌ن، ئه‌و تاكه وڵاته عه‌ره‌بییه‌ی كه بۆ واژۆكردنی په‌یمانی ئاشتی له ساڵی ١٩٩٤دا له‌گه‌ڵ ئیسرایلدا چووه پاڵ وڵاتی میسره‌وه، خۆپێشامدام به‌ڕێوه چوو و تێیدا دروشمی 'قودس پایته‌ختی فه‌له‌ستینه' ده‌گوترایه‌وه.
له هه‌ندێ دروشمی خۆپێشانده‌ری ناڕازیی ئه‌رده‌نیدا نووسرابوو، ''ئه‌مه‌ریكا سه‌ری تیرۆرهكهیه'' و هاوشێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌ی میسر دژ به بڕیاره‌كه‌ی (ترامپ)، ئاڵای ئیسرایل و ئه‌مه‌ریكا سووتێندران.
له لوبنانیش به هه‌مان شێوه، هه‌زاران كه‌س له به‌یرووتی پایته‌خت، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و خه‌تی سووریا‌ن به‌سه‌ر وێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا هێنابوو.
له سووریا و به‌غدایش سه‌دان كه‌س دروشمی ناڕه‌زاییان دژ به ددانپێدانانه‌كه‌ی (دۆناڵد ترامپ) به‌رز كردبووه‌وه.
له ئێرانیش هه‌زاران كه‌س دروشمی 'مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل'یان به‌رز كردبوه‌وه. ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایلیشیان سووتاندن و، له نوێژی دوێنێی هه‌ینیدا جه‌خت كرایه‌وه له‌وه‌ی، چاره‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین به ڕاپه‌ڕین ده‌كرێ.
له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیش هه‌زاران له لایه‌نگرانی حوسییه‌كان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به گوتنه‌وه‌ی قودس پایته‌ختی ئیسرایله، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
له پایته‌ختی توونسیش ئه‌و هه‌زارانه‌ی ده‌یانگوت، قودس پایته‌ختمانه، داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایشیان له وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد.
له گۆره‌پانی شه‌هیدانیش له لیبیا، نزیكه‌ی ٣٠٠كهسێك دژ به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستانه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش، له توركیا، ئه‌فغانستان و كوالالمپوور هه‌زاران كه‌س دژ به بڕیاری (دۆناڵد ترامپ) وه‌ستانه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(دۆناڵد ترامپ)، به فه‌رمی ددانی به‌وه‌دا كه قودس(ئۆرشه‌لیم) پایته‌ختی ئیسرایله؛ بڕیارێك كه تووڕه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی و جیهانییشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دۆخی قودس یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بابه‌ته‌كانی كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرایلییهكانه.
ئیسرایل پێی وایه، قودس به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه پایته‌خته تاهه‌تایی و یهكگرتووهكهیهتی، هه‌رچیی فهلهستینییهكانیشن، داوا ده‌كه‌ن قودسی ڕۆژهه‌ڵات پایته‌ختی ولاته‌كه‌یان ده‌بێ
kdp-
