دامه‌زراوه‌ی فۆرن پۆڵسی: نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت كیشه‌كان به دیالۆگ چاره بكرێن
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا نووسه‌ر ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیستا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌مەریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن له كیشه‌كانی به‌ینی عێراق و هه‌ریمی كوردستان له پێناو ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، حكوومه‌تی هه‌ریم ڕایگه‌یاندووه، كه ئه‌و سیاسه‌ته توندانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له دژی كوردستان چهسپاندوونی به‌رپرسارێتی و مه‌رجه‌كانی سه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی خۆی به پێی یاسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات، ئه‌وه به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌ته كه ڕێز له هاووڵاتییانی و ئاواره‌كانیش بگرێت و بیانپارێزیت و پارێزگاری له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادیی تاك و گرووپه‌كان بكات."
(ڕه‌یچه‌ڵ ئه‌ڤراهام) باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ڕه‌شنووسی بودجه‌ی سالی ٢٠١٨ و كاریگه‌ریی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان له‌سه‌ر هاوكارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان و ده‌ڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردووەته‌وه و گوتویه، كه ئه‌وان ئاگار نه‌بوون له نووسینی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی سالی ٢٠١٨ و، دەشڵێت: داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به‌شێكی ترن له‌و كۆمەڵه سزایانه‌ی عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیدا ده‌چه‌سپێنێت. له هه‌مان كاتیش‌دا (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووەته‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق ناردنی ده‌رمانی بۆ كوردستان ڕاگرتووه، هه‌رچه‌نده له‌م دواییه‌دا بومهلهرزهیەك به خێرایی ٧.٣ له ناوچه‌كه‌ی داوه و زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئاواره هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان."
نووسه‌ر باس له به‌یاننامه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: له كاتیكدا وهزری زستانه، ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان به مه‌سیحی و ئیزدی و ئه‌وانه‌ش كه ئیستا له كه‌ركوك و دووزخورماتوو ئاواره بوون، بێ پێداویستی ده‌مێننه‌وه. داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاسته‌نگی بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان به ئاواره و په‌نابه‌ران و دانیشتوانی كوردستان دروست کردووه و ته‌نانه‌ت ترسی خستووەته سه‌ر ئاسایشی خۆراك و سه‌فه‌ری هاووڵاتییانی نه‌خۆش كه پێویستیان به ده‌ره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دانوستان و گفتوگۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات پێشمه‌رگه ببنه به‌شێك له هێزی به‌رگریی عێراق و داوای كۆنترۆڵكردنی هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌كات، كه ئه‌وه بۆڕیی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیاش له خۆ ده‌گرێت، كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ههریمهكهیه، بەڵام (نێچیرڤان بارزانی) ده‌ڵێت، "حكوومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێینە نێو گفتوگۆی جدییه‌وه و كێشه‌كان به پێی ده‌ستوور چاره بكرێن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌ر دانوستانێكه، كه ده‌ستكه‌وتی باشی بۆ هه‌ردوولا تێدا بیت." سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه "هیزی سه‌ربازی هیچ كێشه‌یه‌ك چاره ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه، پێویستیان به گفتوگۆی سیاسیی جددیی هه‌یه."
نووسه‌ر پێی وایه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له ناوخۆی كورردستان هاوكاری (نێچیرڤان بارزانی) بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا. (نێچیرڤان بارزانی) پێویستی به كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تییه تا فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا و ده‌ست به دانوستان بكات له‌گەڵ هه‌ریمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئه‌مەریكا له باریكی خراپتردا ده‌بێت.
نووسه‌ر وتاره‌كه‌ی به ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەكۆتایی دێنێت، كه ده‌ڵێت: داوا له كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا تا ئابلۆقه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لا ببات و حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به قووڵی سپاسی هه‌ر لایه‌نێكی نیوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كه ته‌داخول بكات له پێناوی كهمكردنهوهوە و ڕێگریكردن له زیانه‌كانی ئابلۆقهكه له بواری خزمه‌تگوزاریی مرۆیی و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاسایشی خۆراك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆریستان و هه‌لی كار و داهات.
kdp-
