ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: عێراق لە شەڕی ئیرادە لەگەڵ کوردستان سەركەوتوو نابێت

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: عێراق لە شەڕی ئیرادە لەگەڵ کوردستان سەركەوتوو نابێت
بەپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر عێراق بیەوێ شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، ئەوا هەرگیز سەركەوتوو نابێت.



شوان محەمەد، بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا لەمبارەوە ڕاگەیاند: "سزادانی خەڵكی كوردستان لەلایەن بەغداوە ئەگەر فشاری سیاسی بێ دەرهەق بە پارتە سیاسییەکان، ئەوا لێكدانەوەی دیكە هەڵدەگرێت، هەروەها زۆربەی فشارەكانیش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ژیانی تاكە كەس و هاووڵاتیی دەكات، ئەمە لەكاتێك دایە حكوومەتی عێراق خۆی بە فیدراڵی دەزانێت و بۆ ئەوەش دەبێ خاوەنداری لە هەموو هاووڵاتییانی عێراق بكات، بەڵام نەیكردووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەگەر دەستوور جێبەجێ نەكات، ئەوا ژیانی گەلانی عێراق لەوەی هەیە ناخۆشتر دەبێت".



ئەو ئەندام سەرکردایەتیەی پارتی باس لە كێشەكانی عێراق دەكات و دەڵێت: "عێراق بەتەنیا كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵكوو ئێستا عێراق لێوان لێوە لە كێشە كە ئەوانیش كێشەی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و دارایین و حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادیش نەیتوانیوە هیچ یەكێك لەو كێشانە چارەسەر بكات،لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر عەبادی بانگەشە و ئیدیعای ئەوە دەکات لە شەڕی داعشدا سەركەوتوو بوون، ئەوا پشكی شێر لەو سەركەوتنەدا بەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی هاوپەیمانان دەكەوێت، نەك سوپاكەی ئەو".



شوان محەمەد جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە: "ئەگەر بێت و حكوومەتی عێراق بیەوێت شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی كوردستان بكات، ئەوا هەرگیز سەركەوتوو نابێت، ئەگەریش بیەوێت حكوومەتێك بۆ هاووڵاتییان دروست بكات، ئەوا ڕێگا و شوێنی خۆی بۆ درو






باسنيوز
Top