ئەمریکا داوای لەناوبردنی ”هەژموونی پیس“ی میلیشیا ئێرانییەکان دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا، بە پێویستی زانیوە کۆتایی بە شەڕ لە یەمەن بهێندرێت و رێگا بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتییان، بدرێت.
کۆشکی سپی بە پێویستیشی زانیوە ”هەژموونی پیسی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران“ لە یەمەن بهێندرێت و کوشتنی لایەنگرانی سەرۆکی پێشووی یەمەنیشی لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە، ئیدانە کردووە.
رۆژی دووشەممە 4/12/2017، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، کە لە سەرەتای مانگی 12ـی 2017 لە میلیشیای حوسی هەڵگەڕایەوە و دەستی بە راپەڕینێکی چکداری کرد بۆ رزگارکردنی یەمەن، بە گوللەی چەکدارانی حوسی کوژرا.
دوای کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، چەکدارانی حوسی دەستیان بە کوشتن و لەناوبردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی کۆنگرەی گەل کردووە، کە ساڵح سەرۆکایەتیی دەکرد.
حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.
باسنيوز
