پێکدادانی سوپای ئیسرائیل و خۆپیشاندەرانی فەڵەستین ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

پێکدادانی سوپای ئیسرائیل و خۆپیشاندەرانی فەڵەستین ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
لە ئەنجامی خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان، پێکدادانێک لە نێوان خۆپیشاندەران و سوپای ئیسرائیل روویدا، چەند کەسێک بوونە قوربانی.



لە پاش نوێژی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی 8/12/2017، خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی دژی بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم دابوو، ھاوکات ناساندنی ئۆرشەلیم، وەک پایتەختی ئیسرائیل، ڕژانە سەر شەقامەکان.



لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەدا پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و سەربازانی ئیسرائیلی ڕوویدا، بە گوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ سەربازانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا و کەرتی ڕۆژئاوا، بەگوللەی ڕاستەقینە و گازی فرمێسک ڕێژ، ڕێگرییان لە خۆپیشاندەران کردووە و تا ئێستا بەوھۆیەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپیشاندەران بریندار بوون.
bas news -
Top