شوکریا کوردستانی: بڕیاری گەراندنەوەی ئورشەلیم بۆ لە ئێستا دا درا
شوکریا کوردستانی قوتابی دوکتۆرا لە بورای سیاسەت و ئاسایشی نیودەولەتی لە ئەمریکا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: گەراندنەوەی ئۆرشەلیم بڕیارەکە بە خۆی بڕیارێکی دروستە بۆ گەراندنەوەی بۆ باوەشی ئیسرائیل، مێژوو ئەو شارە دەیسەلمێنێت کەوا ئەم شارە شارێکی ئیسرائیلیە، بەلام کێشەکە لە کاتی ئەم بڕیارەیە، ئەم بڕیارە بۆ لە ئێستا دراوە، ئێستا لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست ئێمە لە بارودۆخێکداین کە چاوەرێی شەرێکی نێوان گروپی سونەکان بە سەرپەرەشتی سعودیە لەگەل شیعەکان بە سەرپەرەشتی ئێران، ڕاستەخۆ شەری ئێران و سعودیەمان لە پێشە لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست چاوەرێی ئەوەمان دەکرد، ئەم بڕیاردانە لە کاتی ئێستا دا دەبێتە ھۆی لاوازبوونی سەرەنجەکانی سەر ئێران، زیاتر گەرانەوە بۆ کات لە باسی کردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەم کێشەی لە کاتی خۆشیدا لە جەنگی ساردا رووسیا ئەم کێشەی زیاتر قولتر و زەقتر کرد بۆ ئەوەی ھێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و زیاتر ولاتە موسولمانەکان دژ بە ئیسرائیل لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، لە کاتێدا ناراستەوخۆ دژ بە ئەمریکابێ، چونکە ئیسرائیل تاکە ھاوپەیمانی ئەمریکایە لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست و وەک برا بچوکی ئەمریکا دەناسرێت لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست، کە من وای بۆ دەچم کە ئەمەش ببێتە یەکێک لەپیلانەکانی رووسیا، چونکە لە دوو مانگی رابردوودا رووسیا توانیویەتی پەیوەندیەکانی لەگەل سعودیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێشببات بەتایبەت لە دواین سەردانەکانی شا سەلمان بۆ رووسیا کۆمەلێک لە گریبەستی ئابووری گرنگی لەگەل رووسیا واژۆکرد، نزیک بوونەوەی رووسیا و سعودیە لە رووی مێژوویەوە بەشێوەیەکی باش ھاتوتە پێش، رووسیا ھاوپەیمانی ئێرانە و دۆستێکی دێرینی یەکترین ئەمە لە لایەکی ئەنجامەکە، بەلام رووسیاش کە بووە ھاوپەیمانی سعودیە و وردە وردە پەیوەندیەکانی باشتر دەکات، کەواتە ئەگەر شەرێک لە نێوان ئەم دوو ھاوپەیمانە رووبدات ئەوا رووسیا باشترین قازانج لەم دوو ولاتە وەردەگرێت، رووسیا نایەوێت شەر لەنێوان ئەم دوو ولاتە رووبدات، چونکە دەیەوێت بالانس رابگرێت لە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەل ئێران و سعودیە، کەواتە بڕیارێکی وا دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوەی ئێران و سعودیە لە ئەگەری شەرێک لە نێوان سونە و شیعە لە بەرامبەر بەو ھەموو دەست رۆیشتنەی ئێران لە ناوچەکەدا لە عێراق لە سوریا لە یەمەن،
شوکریا کوردستانی گووتی: ئەم بڕیارە یان ئەم پیلانەی رووسیا لە کاتێدا سەرکەوتوو دەبێت مەبەستم نزیک بوونەوەی سعودیە و ئێران و تورکیا، ئەو پیلانەی بالانسی رووسیا بە یەک ئەگەر سەرکەوتوو دەبێت ئەویش ھەلوێستی سعودییە لە ئێستا دا، ئەگەر ھاتوو سعودیە ھەلوێستەکانی بەرامبەر بە بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ توند بکات و دژ بە ئیسرائیلێک، کە ئەمە دوو سالە سعودیە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل بەشێوەیەکی نھێنی دوور لە چاوی میدیاکان پەیوەندیەکی باشیان ھەیە تارادەیەک ئیسرائیل پەیوەندی لەگەل ولاتە عەرەبیەکان دا ھەیە، لە دواین لێدواندا یەکێک لە بەرپرسە بالاکانی ئیسرائیل گووتی" ئێمە لەگەل ولاتە عەرەبیەکان پەیوەندیەکی باشمان ھەیە، بەلام ئەوان پیان خۆشە ئەم پەیوەندیە بەشێوەیەکی نھێنی بمێنێتەوە ئێمەش رێز لە بڕیار و ویستی ئەوان دەگرین" مەبەستی راستەخۆ یان ناراستەوخۆی سعودیە و ولاتانی تری عەرەبی بوو، ئەگەر ھاتوو سعودییە بڕیارێکی تووند وەربگریت و بێتە پال تورکیا و ئێران دژ بە ئیسرائیل ئەوا پیلانی رووسیا سەردەکەوێت، بەلام ئەگەر سعودیە کە تا ئەمرۆ ھەلوێستێکی وای نەبووە ھەر واش بەردەوام بێت ئەوا وەکو کاتی جەنگی سارد پیلانەکە سەر ناکەوێت و کێشەکە لەنێوان ئێران و سعودیە زەقتر دەبێت و کێشەکە قولتر دەبێت کە ئێمە چاوەرێی روودانی شەرێکین لە نێوان ئەم دوو ولاتە، یەک شت لە بیر نەکەین ولاتی سعودیە لەگەل ئیسرائیل پەیوەندەیەکانی باشتر بوو ئەوکاتەی ھەردووکیان دژی رژێمی سوریا بوون، لە کاتێکدا کە ئێران و رووسیا پشگیری سوریایانکرد، ئەگەر لەمە دا خوێندنەوەیەکی باشمان ھەبێت لە سیاستی رۆژھەلاتی ناوەڕاست دەبینین کی قازانج دەکات لە زیاد بوون و زەق بوونی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل، ئیسرائیل دووبارە بکرێتە دووژمنی سەرەکی رۆژھەلاتی ناوەڕاست لە بیرکردنی ھەلوێستەکانی ئێران دروست کردنی میلیشیا شیعەکانی توندرەو لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ئەمە دەبێت سەیری ھەردوو لا بکرێت ئەمەش بە زەرەرمەند بوونی کوردا دەشکێتەوە بڕیارێکی وا.
ھەروەھا گووتی: ئەگەر ولاتی سعودیە بێتە پال ئێران و تورکیا وە ھەلوێستێکی توندی ھەبێت بەرامبەر بە ئیسرائیل، ئەوا دەبێتە ھۆی کە بەلێ ھەلوێستی جارانی سعودیە دژ بە ئێران یان ئەو شەرەی کە ئێمە چاوەرێین بکرێت لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا یان ئەو دژایەتیەی کە ھەیانە لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست دا لە سەر کێشەکانی یەمەن و سوریایە ئەمە تا رادەیەک لاواز دەبێت تارادەیەک مەبەستم چارەسەر ناکرێت، بەلام سەرەنج دەخرێتە سەر بابەتیێکی تر بابەتەکەی تر بەلاوە دەنرێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تورکیا پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل باشن نیە، بەلام پەیوەندیەکانی لەگەل سعودیە باشترە، تورکیا لەگەل ئێران لە دوای ئەو کارەساتەی کە لە باشووری کوردستان روویدا باشتر بووە لە رۆژئاوای کوردستان لە سوریا، تورکیا پێویستی بە ئێرانە، چونکە دەیەوێت رێگە لە دروستبوونی ھەرێمێکی کوردی بگرێت کە بە سەرپەرەشتی پەکەکە ئاوەدان دەکرێت ئەم ھەرێمە، کەواتە ئەوە بە قازانجی تورکیایە بەشێوەیەکی زۆر باش ئەگەر بێتو ئێران و سعودیە لە نێوان سونە و شیعە رێک بکەون وە رێگری بکرێت لە کورد کە لە رۆژئاوای کوردستان لە سوریا کە لە ئەگەری ئەوەدایە ھەرێمێکی کوردی دروستببێت بە سەرپەرەشتی ئەمریکا، ھەروەھا لاواز بوونی دەستھەلاتی ئەمریکا لەم ناوچانەش بە قازانجی تورکیایە ، لە کۆتا قسەکانیدا تورکیا بۆ ئەمریکا داوای کرد کە چەک نەدرێت بە کورد، بەلام ئەمریکا بەردەوامە لە پشتگیری کوردان لە رۆژئاوای کوردستان دا، ئەگەر شروڤەیەکی ئەم بابەتە بکرێت دەبینین کە سودمەندەکانی سەرەکی ئەم بڕیارە وەک گووتم ئەگەر سعودیە رێک بکەوێت بێتە ناو ئەو پیلانە ئەوانەی لەپشتی ئەمەوەن دلخۆشن بەم بڕیارە، ئەگەر سعودیە رێککەوت و کەوتە ئەو ھەلوێستەی لەگەل ئێران و تورکیا دژ بە ئیسرائیل، ئەو پیلانە دەبێتە ھۆی سەرکەوتن و دلخۆش کردنی تورکیا و ئێران و رووسیا لە ئێستادا.
bas news -
