ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسه كورده‌كانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى كه‌ركووك له پۆسته‌كانيان لادران
گۆڕينى ئه‌و به‌رپرسه كوردانه دواى ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌رله‌مانتارى سه‌ر به حه‌شد و جه‌بهه‌ى توركمانى دواى نیاز ميعمار ئۆغڵۆ سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى كه‌ركووكى كرد بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخاته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كه به گۆڕينى به‌رپرسانى كورد له كه‌رتى ته‌ندرووستى.
له ژێر كاريگه‌رى ئه‌و فشارانه‌دا حوسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى كه‌ركووك رۆژى 6ى ديسێمبهر فه‌رمانى كارگێڕى بۆ لادانى چه‌ند به‌رپرسێكى كورد ده‌ركرد.
به گوێره‌ى نووسراوه رهسمييهكه، ئه‌م به‌رپرسانه له كاره‌كانيان لادراوون:
يه‌كه‌م: دكتۆر ده‌ريا سه‌عد، سه‌رۆكى به‌شى پلاندانان.
دووه‌م: دكتۆر هێمن فائق، سه‌رۆكى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى و پێداويستى پزيشكى.
سێيه‌م: نوره‌دين بايز، سه‌رۆكى به‌شى ئيداره.
چواره‌م: دانانی دکتۆر نبیل وەکو جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی.
چالاكانى كه‌ركووك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى ئه‌و نووسراوانهيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندرووستى كه‌ركووكه‌وه واژوو كراوون.
k24 -
