له كه‌ركووك به نارنجۆك و بى كه‌ى سى هێرشكرايه سه‌ر دهورييهكى ئه‌منى عێراق
ئه‌فراسياو كامل گوتيشى: ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو، شه‌وى رابردوو به دوو نارنجۆكى ده‌ستى هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر دهوريهيهكى هێزه‌كانى دژه تيرۆر كه له فلكه‌ى (مهنتوجاتى شيمالى) له ئه‌ركدا بوونه.
گوتيشى: هاوكات به چه‌كى ئۆتۆماتيكى و بى كه‌ى سى ته‌قه له هێزه‌كه كراوه، به‌ڵام هيچ زيانێكى گيانيان لێ نه‌كه‌وتووه.
دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، به هۆى راده‌ستكردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق هاتوونه‌ته شاره‌كه‌وه و به‌و هۆيه‌وه زياتر له 180 هه‌زار هاووڵاتى كورد ئاواره بوون و شه‌پۆلێكى ديكه‌ى ته‌عريب و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له كه‌ركووك ده‌ستيپێكردووه.
k24 -
