پەرلەمانتارێک: ئەم نەرمبوونە بەرانبەر بە عەبادی ھیچ سوودێکی نییە
نازم ھەرکی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "بەغدا بە ئۆکەی تاران کار دەکات، کاتی ئەوەیە بە خۆماندا بچنەوە و ئەو گەمارۆیانەی بەغدا لە داھاتوو زیاتر کاریگەریمان لەسەر دەکات، چونکە ئەوەی بەغدا دەیکات ئابڵوقەدانی ھەرێمی کوردستانە، ئەم ئابڵوقەدانەش زیان لە ھەرێمی کوردستان دەدات بەتایبەت پرسی ئابووری".
ئەو پەرلەمانتارە، دەپرسێت، کە ئەم نوێنەرانەی کورد لەبەغدا چی دەکەن؟ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کوردە ئەو چی کردووە؟ ڕۆل و کاریگەری چییە؟ خۆ دەتوانێت ئەو شتانەی لەدژی کوردە لە پەرلەمانی عێرا ڤیتۆیان لەسەر دابنێت؟ وەزیری کۆچ و کۆچبەران کوردە، بۆچی ئەم خەڵکانە بەناوی ئاوارە لە کوردستان حسابیان بۆ ناکرێت و خزمەتگوزاری ناگەیەنن، سەرۆک کۆماری عێراق کوردە بۆچی لەسەر قودس بەخێرا ھاتنە دەنگ لەسەر دۆخی کوردستان نایەنە دەنگ؟ بۆچی پەرلەمانتارە کوردەکان لەبەغدا ناگەرێنەوە؟.
باسی لەوەش کرد: "بۆیە ئەمانە نیگەرانمان دەکات، چونکە ھیچ شتێک لە عێراق چاوەڕوان کراو نییە، لە مێژووی عێراقدا لە بیستەکانەوە تائێستا ھەر ئەو دۆخە بووە، تەنیا دەم و چاوەکان گۆڕاون، ئەوەی ھەیە عێراق زۆر خراپترە لە ڕژێمی پێشووتر لە دەستووری ساڵی ١٩٥٨ مافی کورد دیاری کرابوو بەڵام وەک ئێستا کورد پەراوێز خراوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەروو، کە ئەم دەڤەرانە بەدڵی زەوی ناو دەبرێن لەڕووی جوگرافیاوە ھەر ولاتێک دەستان بەسەر بگرێت ئەوە دەیکەوێتە بەردەم ھەڵویستێکی بەھێزەوە، وڵاتانی جیھانیش دەیانەوێت ئەمە بکەن، لەگەڵ ئەمانەدا چاوەڕوان ناکات بەغدا نیەتی گفتوگۆی ھەبێت، چونکە ئەوەندەی ھەرێمی کوردستان بۆ حەیدەر عەبادی، دێتە پێشەوە، ئەم خۆ نزمکردنەوە سوودی نییە.
بە قسەی نازم ھەرکی، دەبیت ھەرێمی کوردستان، دوو شت بکات، یەکەم ھێزێکی ھێزێکی پڕچەکی ھەبێت، دووەم یەکڕێزی خۆی رێک بخاتەوە، دەشڵێت: "ئەو شوێنانەمان لەدەستمان داوە شەھیدان داوە بریندارمان داوە، لەرێگای خیانەتەوە لەدەستمان دان ئێستاش دەبێت ئەم شوێنانە ھەردەبێت بەخوێن و ھێز بگیرێنەوە ئەگەرنا لەرێگای دانووساند نایەنەوە، ئێستا تەعریب لەساڵی ١٩٧٥ زیاترە لەو ناوچانە سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد دسەتی پێکردووە ئەو ناوچانە".
باسنیوز
