سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی یەک لیستی ئیسلامییەکان ئاشکرا دەکات
سەلام عەبدولڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەکانی ئەو حزبە، رایگەیاند: "بەداخەوە جگە ئێمە لە بزوتنەوەی ئیسلامی کە بە تەواوی لە نیەتی یەکبوون بووین، لە یەکەم دانیشتنەوە نیەتمان یەک لیستی و یەک بەرەی بوو، بەڵام لایەنەکانی تر خۆیان یەکلا نەکردبووە بۆ ھیچ کام لەمانە".
ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئەوەشی روون کردەوە، کە لەگەڵ ئەوەشدا ھەنگاوی باش و لێک نزیک بوونەوە و تا ڕادەیەکیش تێگەشتن لە نێوانیان دروست بوو.
بڕیار وابوو کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوو ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی، لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنەکان دروست بکەن، بەڵام بەھۆی بیرو بۆچوونی جیاوازیان لیستەکە ھەڵوەشایەوە.
باسنیوز
