دوایین زانیاریی له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت له گه‌رمیان
قایمقامى شارى كه‌لار ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى له پارێزگاى سلێمانی بۆ گه‌رمیان دانراوه، كه‌مه و به‌شىهه‌موو خێزانه‌كان ناكات، نوێنه‌رى گه‌رمیانیش له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، داواى زیادكردنى پشكى ناوچه‌كه‌ى كردووه.
له‌ماوه‌ى رۆژانى پێشوودا حكوومه‌تى عێراق، نه‌وتى سپى ڕه‌وانه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و له‌و به‌شه‌ى سلێمانیش، پشكى گه‌رمیان دیاری كرا .
شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قائیمقامى شارى كه‌لار، راگه‌یاند: "ئه‌و به‌شه‌ى بۆ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و كه‌لار دیاریكراوه ته‌نها 13%، كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ ناوچه‌كه، كه‌مه ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، داوایان كردووه، ئه‌و بڕه نه‌وته بۆ گه‌رمیان زیاد بكرێت، چونكه له‌چاو ژماره‌ی دانیشتووان و خێزانه‌كان، كه‌مه.
هاوكات، غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، راگه‌یاند :" له هه‌وڵداین به‌شه نه‌وتى گه‌رمیان دابین بكه‌ین، كه بۆ هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وته".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، رونیشیكرده‌وه، كه داوای كردووه پشكى گه‌رمیان زیاتر بكرێت و بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر هه‌موو خێزانه‌كان بكه‌وێت، به‌شى هه‌ر خێزانێك بكرێت به 100 لیتر.
bas news-
