سلێمانى.. ڕه‌شه‌با زیانى به تۆڕه‌كانى كاره‌با گه‌یاندووه
گوته‌بێژى كاره‌باى سلێمانى، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزی كه چه‌ند ڕۆژێكه سلێمانی و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، زیانێكى زۆر به‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌باى سنوورى شارى سلێمانى كه‌وتووه.
سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى كاریگه‌رى به‌هێزى ڕه‌شه‌باى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، زیانێكی زۆر به‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با كه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك فیده‌ریش له‌كاركه‌وتوون".
هه‌روه‌ها، گوتیشى: "زیانه‌كان به‌زۆرى به‌ر كاره‌باى ناوچه‌كانى (ماوه‌ت، قه‌ڵاچۆلان، شاره‌زوور، قه‌ره‌داغ، دوكان، پیره‌مه‌گرون و بازیان) كه‌وتوون، بۆ چاره‌سه‌ركردنشیان، كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه، سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌یانن".
باسى ئه‌وه‌شى كرد، هه‌وڵده‌ده‌ین تا سبه‌ینێ ( 8 / 12 / 2017) ته‌واوى زیانه‌كان چاك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى ناوچه‌كان نه‌بێت.
bas news-
