كاوه مه‌حموود: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ناتوانێت وڵات به‌ڕێوه ببات و قه‌یرانه‌كان تێبپه‌ڕێنێت
سكرتێری گشتیی حزبی شیوعی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ڕێگه به گه‌لانى عێراق نه‌درێت بڕیار له مافى چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن، قه‌یرانه‌كانى عێراق به‌رده‌وام ده‌بن، بۆیه نابێت ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت.
د.كاوه مه‌حموود، سكرتێری گشتیی حزبی شیوعی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه عێراق به قه‌یرانێكى قوڵدا تێده‌په‌ڕێت، گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌ت هاته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى فیدراڵ‌دا قه‌یرانه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌ستووریان جێبه‌جێ نه‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌رده‌م دروستبوونى عێراقێكى فیدراڵی دیموكراتدا، بووه به‌ڕێگر".
باسی له‌وه‌شكرد، كه فیدراڵییه‌ت به‌بێ دیموكراسى جێبه‌جێ نابێت، بۆیه: "ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێى ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستا بكه‌ین كه حكووموتێكى تائیفییه، بتوانێت ئه‌و دیموكراسییه بۆ عێراق جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌دی نایه‌ت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه ئه‌وه‌یه: "بوار به گه‌لانى عێراق بدرێت بڕیار له مافى چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ى ئێستا له عێراقدا حوكم ده‌كه‌ن، قه‌یرانه‌كانى وڵاتیان گه‌یاندووه‌ته لووتكه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیر له پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و سه‌قامگیری نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراق بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ئێستا له عێرقدا هه‌یه چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه‌كانى پێ ناكرێ و نابێت به‌رده‌وام بێت".
bas news-
