سه‌رۆك بارزانی و ئوسامە نوجێفی: نابێ کێشەکان لەرێگەی زمانی زبر و فەرزی ئەمری واقیع یەکلایی بکرێنەوە
رۆژی پێنج شه‌ممه 7ـی12ـی2017 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) پێشوازی له (ئوسامه نوجێفی) جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، كه (فازڵ میرانی) سكرتێر و (هۆشیار زێباری) و (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
kdp-
