لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشتەجێکردن بەدواداچوون بۆ چەندین پرس دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2017/12/7، لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی فایق مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه و ئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى سەرۆکى لیژنە و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا (فایەق مستەفا) سەرۆکى لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشتەجێکردن، کارنامەى کۆبوونەوەکەى خوێندەوە و رایگەیاند: "بۆ لەمه‌ودوا هەفتانە کۆبوونەوەى لیژنە ئەنجام دەدەین و ئەم بارودۆخە پێویستىی به‌وەیە کە بەدواداچوونى جیددى بکەین لەگەڵ دەسەڵاتى جێبەجێکردندا".
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا هەموو ئەو نووسراوانە وەڵام درانەوە کە ئاراستەى لیژنه‌كه کرابوون، هەروەها ئەگەر پێویستى کرد لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشتەجێکردن نووسراو ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى تایبەت بە لیژنەکە بکات.
لە بەشێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا بەرنامەى سەردان بۆ چەندین شوێن دانرا بە مەبەستى دەستنیشانکردنى کەموکوڕییەکان بە ئامانجى چارەسەرکردنیان
kdp-
