دھۆک.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە شەش کەس بوونە قوربانی
ئازاد تەھا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دھۆک، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2017، لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان شارۆچکەی بەردەڕەش - شارەدێی کەڵەک، لەنزیک گوندی قادسی گەورە، ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕووی دا، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون".
باسی لەوەش کرد، کە ئەو ڕووداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پیکاب دێر پو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکتەرا ڕووی داوە، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو ڕووداوەوە، دەستی پێ کردووە.
باسنیوز
