فۆكس نیوز: مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێن بێ پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ناتوانین له ناوچه‌كانمان بمێنینه‌وه
قه‌شه‌ی كه‌نیسه كه به (باوكه ئه‌فرام) ناوی ده‌به‌ن، به فۆكس نیوزی گوتووه، ''ژیانی مه‌سیحییه‌كان له عێراق زۆر خراپه، ئێوه ده‌توانن ببینن چۆن گونده‌كه‌یان پشتگۆی خستووه، ناوچه‌كه زۆر پیسه و ئاومان نییه، كاره‌بامان نییه، ته‌نانه‌ت ماركێتێكیش لێره نییه، من نازانم خه‌ڵكی ئێمه چۆن بتوانن ئاوا بژین، ره‌نگه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بمێننه‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه په‌نابه‌ر و بڕۆن. كه ده‌بوایه حكوومه‌تی عیراق بیویستایه ئێمه بمێنینه‌وه، كه‌چی هیچ ناكات."
په‌یامنیری فۆكس نیوز هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه پێشتر پێشمه‌رگه پاراستن و سه‌لامه‌تی بۆ دابین كردبوون، به‌ڵام دواتر ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه كۆنترۆڵ كرایه‌وه و ئێستا خه‌ڵكی زۆر ده‌ترسن، خاڵی پشكنینی نوێ هه‌یه و ده‌ترسن له هه‌ر كاتێكدا شتێكی نوێ روو بدات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه داعش‌یش به ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه و قه‌شه‌ش ده‌ڵێت، ''له‌وانه‌یه دیسان به‌ره‌و تاریكی ئاراسته بین.''
kdp-
