دووبز.. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتییان بۆ شوێنێکی نادیار رفاند

 دووبز.. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتییان بۆ شوێنێکی نادیار رفاند
بەڕێوەبەری ئاسایشی دووبز، ئاماژە بەوە دەدات، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دووبز کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتییان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی دووبز، ڕایگەیاند: "دەرەنگانی شەوی سێشەممەی ڕابردوو، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی بە ناوی گۆران ئەسعەد، دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان بۆ شوێنی نادیار ڕفاندووە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی دووبز، ئەوەشی خستە روو: "ھاوکات میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارمەندێکی دیکەی ئاسایش، بەڵام لە ماڵ نەبووە".
ئاشکراشی کرد، کە میلیشاکانی حەشدی شەعبی بەردەوام ھەڵدەکەوتنە سەر ماڵان و کردەوەی توندوتیژی دژ بە ھاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت، سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.









باسنیوز
Top