دادگا دوا بڕیار لەبارەی دەمیرتاش دەدات

 دادگا دوا بڕیار لەبارەی دەمیرتاش دەدات
هاوسەرۆکێکی پێشوو و ئێستای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، دادگایی دەکرێن.

رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دانیشتنی سێیەمی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەگداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستی پێ کرد.

هەروەها بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7/12/2017، دانیشتنی پرۆسەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتاری تورکیا بەبێ ئامادەیی خۆی و بەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، لە ئەنەرە دەست پێ بکات.

یوکسەگداغ، دوای زیندانیکردنی، لە هاوسەرۆکایەتیی هەدەپە دوور خرایەوە و مافی پەرلەمانتارێتیشی لێ وەرگیرایەوە.

فیگەن یوکسەگداغ لە گرتووخانەی شاری کۆجەئیلی زیندانی کرابوو و سەڵاحەدین دەمیرتاشیش لە گرتووخانەی شاری ئێدرنە، زیدانی کراوە.

لە دادگاییەکەی دەمیرتاشدا، دادگا دوا بڕیار لەبارەی زیندانیکردن یاخود ئازادکردنی دەدات.

بەپێی زانیارییەکان، دادگای تورکیا رێگای بە نوێنەرئی 10 وڵات و ژمارەیەک پارتی کۆمۆنیستیی جیهان نەدا بەشداریی دانیشتنەکان بکەن و بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە نوێنەری ژمارەیەک وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا، بەشداریی دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش بکەن.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا چەندین تۆمەتی ئاراستەی دەمیرتاش و یوکسەگداغ کردووە، کە گرنگترینیان ئەندامبوونە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و مەبەست لێی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.









باسنيوز
Top