ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكات
نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017 پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبات و تێیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای كرێچی و موڵكدار دەكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: "كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا گفتوگۆ لەسەر ڕووداوەكانی خورماتوو دەكرێت، هەروەها جێگۆڕكێش بە شوێنی چەند ئەندام پەرلەمانێك لە لێژنەیەكەوە بۆ لێژنەیەكی دیكە دەكرێت".
باسنیوز
