شێخ جەعفەر و مستەفا چاوڕەش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند: ”رۆژی سێشەممە 5/12/2017، لەگەڵ کاک شێخ جەعفەر کۆبوونەوەمان لەگەڵ بارزانی هەبوو“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەبارەی کارەکانی پێشمەرگە بووە و گوتی: ”بۆ ئەوە بوو کە چۆن هێزەکانی پێشمەرگە یەک بخەینەوە و چۆن بتوانین لەم دۆخەدا هێزی پێشمەرگە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە و چارەسەری هەموو ئەو سەنگەرانە بکەین، تاوەکوو کەموکوڕییەکانمان چی بێت، چارەسەری بکەین بەرامبەر ئەو پەلامارەی کە دراوین“.
لەبارەی پەلاماردانی ناوچەی قەرەهەنجیر لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، مستەفا چاوڕەش بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد: ”ئاگام لەوە نییە، چونکە لەو میحوەرە نیم، بەڵام قەرەھەنجیر و ھەموو شوێنەکان بەستراونەتەوە بەیەکەوە، ھەر شتێک ببێت، ھەموو شوێنەکانی پێوە بەستراوە".
باسنیوز
