شێخ جەعفەر و مستەفا چاوڕەش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

 شێخ جەعفەر و مستەفا چاوڕەش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە
چەند فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی پێشمەرگەیان ”بەرامبەر ئەو پەلامارە“یان تاوتوێ کرد کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.



مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند: ”رۆژی سێشەممە 5/12/2017، لەگەڵ کاک شێخ جەعفەر کۆبوونەوەمان لەگەڵ بارزانی هەبوو“.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەبارەی کارەکانی پێشمەرگە بووە و گوتی: ”بۆ ئەوە بوو کە چۆن هێزەکانی پێشمەرگە یەک بخەینەوە و چۆن بتوانین لەم دۆخەدا هێزی پێشمەرگە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە و چارەسەری هەموو ئەو سەنگەرانە بکەین، تاوەکوو کەموکوڕییەکانمان چی بێت، چارەسەری بکەین بەرامبەر ئەو پەلامارەی کە دراوین“.



لەبارەی پەلاماردانی ناوچەی قەرەهەنجیر لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، مستەفا چاوڕەش بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد: ”ئاگام لەوە نییە، چونکە لەو میحوەرە نیم، بەڵام قەرەھەنجیر و ھەموو شوێنەکان بەستراونەتەوە بەیەکەوە، ھەر شتێک ببێت، ھەموو شوێنەکانی پێوە بەستراوە".





باسنیوز
Top