لە گەرمیان دەست بەسەر بارھەڵگرێکدا گیرا کە تەقەمەنی گواستبوویەوە

 لە گەرمیان دەست بەسەر بارھەڵگرێکدا گیرا کە تەقەمەنی گواستبوویەوە
پۆلیسی شاری کفری، دەستیان بەسەر چوار بارھەڵگر گرت، کە شوفێرەکەی لە ژێر کەلوپەی گواستنەوەکەیدا، تەقەمەنی گواستبوویەوە.



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستوەتەڕوو، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2017، ھێزەکانی پۆلیسی کفری دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر گرتووە، کە پڕبوون لە وردە ئاسنی سکراب و لەژێر وردە ئاسنکەوە چەندین گولەی تەقەمەنی تیادابووە.



پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە شوفێرەکە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە، ئەو تەقەمەنییانەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ھێناوە.


ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە شۆفێرەکە بە ڕەگەز عەرەبەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، تا بزانێرێت لەکوێوە ھاتووە و بۆ کێی دەڕوات.
bas news-
Top