دوو ڕۆژه قوتابیانی زانكۆی جیهان ده‌ستیان به بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن كردووه
دوو ڕۆژه بایكۆتی قوتابیانی زانكۆی جیهان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه و به‌وهۆیه‌وه له‌و دوو ڕۆژه‌دا هیچ وانه‌یه‌ك نه‌خوێنراوه و نوێنه‌رێكی قوتابییانیش ده‌ڵێت سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه به‌بیانووی قه‌یرانی دارایی ژماره‌ی هۆبه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش ژماره‌ی قوتابیان له هۆڵه‌كانی خوێندن زۆرتر ده‌بێت.
ڕزگار عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی قوتابیانی زانكۆی جیهان گوتی: "دوو ڕۆژه بایكۆتی سه‌رتاسه‌ریی قوتابیانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆی جیهان ده‌ستی پێكردووه و بڕیارمانداوه نه‌چینه هۆڵه‌كانی خوێندن تاوه‌كو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه دێن".
سه‌باره‌ت به هۆكاری بایكۆتكردنه‌كه‌یان ڕزگار عه‌لی گوتی: "سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌بیانووی قه‌یرانی دارایی بڕیاریداوه ژماره‌ی مامۆستایانی زانكۆكه كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ژماره‌ی هۆبه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له قۆناغێك چوار هۆبه هه‌بێت ده‌یكه‌ن به سێ هۆبه به‌مه‌ش ژماره‌ی قوتابیان له هه‌ر هۆبه‌یه‌ك زۆر ده‌بێت و سیسته‌می خوێندن تێكده‌چێت و خوێندن ئه‌سته‌م ده‌بێت به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌مان قبووڵه له‌به‌رامبه‌ردا كرێی خوێندن كه‌م بكرێته‌وه".
به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی قوتابیانی زانكۆ جیهان ئێستا قوتابیانی زانكۆكه یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ جیهان كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.
bas news-
