باڵوێزی ئه‌مریكا له به‌غدا: پێداویستیی سه‌ربازیمان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك كردووه نەك هێز
باڵوێزی ئه‌مریكا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، له‌باره‌ی ده‌نگۆی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ كه‌ركووك گوتی "ماوه‌یه‌كی زۆره هێزه‌كانمان له كه‌ركووكن، ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دوایی ئه‌نجام درا، ته‌نها ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه".
سیلیمان رایگه‌یاند كه ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانیان له كه‌ركووك، به هه‌ماهه‌نگی هێزه عێراقییه‌كان بووه و هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌باره‌ی هێشتنه‌وه، زیادكردن یان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق دوای داعش ئه‌نجام نه‌داوه.
bas news-
