بۆ ئەژماركردنی خزمەتی فەرمانبەران چەند بڕیارێك دەردەكرێت

 بۆ ئەژماركردنی خزمەتی فەرمانبەران چەند بڕیارێك دەردەكرێت
سەرۆكی‭ ‬لیژنەی‭ ‬راژە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬وەزیرانی‭ ‬كوردستان،‭ ‬رای‭ ‬دەگەیەنێ‭ ‬کە‭ ‬چەند‭ ‬راژەیەک‭ ‬هەیە‭ ‬دەخرێتە‭ ‬سەر‭ ‬خزمەتی‭ ‬وەزیفیی‭ ‬فەرمانبەران،‭ ‬گوتی‭: ‬”خزمەتی‭ ‬كەرتی‭ ‬تایبەت‭ ‬یان‭ ‬پێشمەرگایەتی‭ ‬یان‭ ‬ئاوارەیی،‭ ‬یان‭ ‬خزمەتی‭ ‬رۆژنامەنووسی‭ ‬دەخرێتە‭ ‬سەر‭ ‬راژەی‭ ‬فەرمانبەریان‭ ‬و‭ ‬بۆیان‭ ‬بە‭ ‬خزمەت‭ ‬ئەژمار‭ ‬دەكرێت“‭.‬



هۆشەنگ‭ ‬شیخ‭ ‬محەمەد ‭) ‬ئاماژەی‭ ‬بەوە‭ ‬دا،‭ ‬ئە‭ ‬فەرمانبەرانەی‭ ‬ئەو‭ ‬جۆرە‭ ‬خزمەتانەیان‭ ‬هەیە‭ ‬لەڕێگەی‭ ‬فەرمانگەكان‭ ‬نووسرایان‭ ‬بۆ‭ ‬دەكرێت‭ ‬بۆ‭ ‬لیژنەكەی‭ ‬ئەوان،‭ ‬كە‭ ‬پێكهاتووە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬وەزیران‭ ‬و‭ ‬وەزارەتی‭ ‬دارایی،‭ ‬گوتی‭: ‬”سەیری‭ ‬داواكارییەكانیان‭ ‬دەكرێـت‭ ‬و‭ ‬بەپێی‭ ‬یاسا‭ ‬و‭ ‬رێنماییەكان‭ ‬بڕیاریان‭ ‬بۆ‭ ‬دەردەكرێت‭ ‬و‭ ‬وەڵام‭ ‬دەدرێنەوە“‭.‬



گواستنەوەی‭ ‬ئەو‭ ‬راژانە‭ ‬بۆ‭ ‬سەر‭ ‬خزمەتی‭ ‬فەرمانبەری‭ ‬هەم‭ ‬بۆ‭ ‬گۆڕینی‭ ‬ناوونیشان‭ ‬و‭ ‬زیادكردنی‭ ‬مووچەیە،‭ ‬هەروەها‭ ‬بۆ‭ ‬خانەنشینیش‭ ‬سوودی‭ ‬لێ‭ ‬وەردەگیرێت‭.‬



هۆشەنگ‭ ‬شیخ‭ ‬محەمەد،‭ ‬جەخت‭ ‬دەكاتەوە،‭ ‬ئەژماركردنی‭ ‬ئەو‭ ‬خزمەتانە‭ ‬پەیوەستن‭ ‬بەو‭ ‬بەڵگە‭ ‬و‭ ‬نووسراوانەی‭ ‬بۆیان‭ ‬رەوانە‭ ‬دەكرێت،‭ ‬گوتیشی‭: ‬”دۆسیەی‭ ‬هەر‭ ‬فەرمانبەرێك‭ ‬كەموكوڕیی‭ ‬هەبێت‭ ‬ئێمە‭ ‬داوای‭ ‬بەڵگەنامە‭ ‬و‭ ‬بەرایی‭ ‬دەكەین،‭ ‬ئەوەشی‭ ‬تەواو‭ ‬بێت‭ ‬ئەوە‭ ‬فەرمانی‭ ‬ئەژماركردنەكەی‭ ‬بۆ‭ ‬دەردەكرێت“‭.‬



ئەو‭ ‬بەرپرسەی‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬وەزیران‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬گواستنەوەی‭ ‬خزمەتی‭ ‬كەرتی‭ ‬حكوومی‭ ‬بۆ‭ ‬كەرتی‭ ‬گشتی‭ ‬گوتی‭: ‬”بەپێی‭ ‬رێنماییەك،‭ ‬هەر‭ ‬فەرمانبەرێكی‭ ‬حكوومەت‭ ‬بچێتە‭ ‬كەرتی‭ ‬تایبەت‭ ‬بۆ‭ ‬ماوەی‭ ‬5‭ ‬ساڵ‭ ‬و‭ ‬نیو‭ ‬مووچەی‭ ‬پێ‭ ‬دەدرێت،‭ ‬پاشان‭ ‬لە‭ ‬كاری‭ ‬فەرمانبەری‭ ‬دادەبڕێـت‭ ‬و‭ ‬ناگەڕێتەوە‭ ‬بۆ‭ ‬كەرتی‭ ‬حكوومەت،‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەش‭ ‬ژمارەیەكی‭ ‬زۆری‭ ‬فەرمانبەر‭ ‬سوودیان‭ ‬لەو‭ ‬رێنماییە‭ ‬وەرگرتووە“‭.‬



سەرۆكی‭ ‬لیژنەی‭ ‬راژە‭ ‬لە‭ ‬ئەنجومەنی‭ ‬وەزیران‭ ‬روونیشی‭ ‬كردەوە،‭ ‬نووسراویان‭ ‬بۆ‭ ‬دامودەزگاكان‭ ‬كردووە‭ ‬بۆ‭ ‬دیاریكردنی‭ ‬میلاك‭ ‬و‭ ‬میلاكی‭ ‬فەرمانبەری‭ ‬زیادە،‭ ‬گوتیشی‭: ‬”بەشێك‭ ‬لە‭ ‬فەرمانگەكان‭ ‬داتاكان‭ ‬و‭ ‬فۆڕمەكانیان‭ ‬ناردووە‭ ‬و‭ ‬میلاكی‭ ‬خۆیان‭ ‬روون‭ ‬كردووەتەوە،‭ ‬بەشێك‭ ‬لە‭ ‬فەرمانگەكان‭ ‬وەڵامیان‭ ‬نەداوەتەوە،‭ ‬بۆیە‭ ‬دووبارە‭ ‬جەختمان‭ ‬لێیان‭ ‬كردووەتەوە‭ ‬و‭ ‬كۆبوونەوەمان‭ ‬لەگەڵ‭ ‬بەڕێوەبەرە‭ ‬گشتییەكانیش‭ ‬كردووە“‭.‬



باسنیوز
Top