کۆیە.. بکوژێک دەستگیر کرا
عەمید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ لە باخێکی سنووری شاری ڕانیە، ھاووڵاتییەک لە لەکاتی قومارکردن و لەئەنجامی دەمەقاڵی لەلایەن کەسێکەوە کوژرا، ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017، ئەو ھاووڵاتییە لەلایەن پۆلیسی کۆیەوە دەستگیر کرا".
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە، ئەوەشی خستە روو، کە بەپێی یاسا بکوژەکە ڕادەستی پۆلیسی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
دوای ڕووداوەکە، ھەر دوێنی پۆلیسی رانیە، لەسەر ھۆکاری کوشتنی ئەو ھاووڵاتییە، سێ کەسی دیکەی دەستگیر کرد کە کەلە شوێنی ڕووداوەکە بوون.
bas news-
