مه‌ترسی له‌سه‌ر 19 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په هه‌یه
رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ 19 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی دادی توركیا و داوا ده‌كرێت ده‌ستگیر بكرێن. له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ئه‌وانیش به نهێنی كاریان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا كردووه و پروپاگندهشیان بۆ كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای نه‌كردووه له لایه‌ن چی شوێنێكه‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه ئاماده كراوه، به‌ڵام گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی داد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وێشه‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی توركیا بكرێت.
دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی تهمووز له توركیا، حكوومه‌تی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌یان بۆ په‌كه‌كه كردووه، 10 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كردووه، كه له ناویاندا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ)یشی تێدایه.
bas news-
