عه‌بادى هەڵەبجەییه‌كان تووڕه و نیگه‌ران ده‌كات
بەرپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ته‌واوه‌تى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى نیگه‌ران وتووڕه كردووه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنى پارێزگاكه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، یاداشتێك ده‌ده‌نه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بانگهێشتى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش ده‌كه‌ن، له هه‌ڵه‌به‌جه دانیشتنێك بكه‌ن.
فازڵ بەشارەتی ، بەرپرسی لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە (4/ 12/ 2017) ، وەك لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەبارەی ناو نەهێنانی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە پرۆژه‌یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، كۆبووینەوە و بۆچوونمان وابوو، كە سەرۆكی هەموو فراكسیۆنە كوردستانییه‌كان لە پەرلەمانی بەغدا بانگهێشت بكرێن بۆ هەڵەبجە و دانیشتنێكیان، لەگەڵدا بكەین".
ڕونیشی كردەوه، كه ناونەهێنانی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە پرۆژه‌یاسا بودجە، ئەوپەڕی شەرمەزاری و شكستی سیاسیە، كە عەبادی بەرانبەر بە خەڵكی هەڵەبجە گرتوویەتییەبەر، گوتیشی: "بۆیە لەسەر ئەو غەدرانەی، كە به‌رامبه‌ر گەلی كوردستان بە گشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی، كردوویه‌تى، یاداشتێك دەدەینه لایه‌نه نێودەوڵەتییه‌كان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه دوورترین وڵاتی جیهان كۆمەك بۆ هەڵەبجە دەنێرێت، بەڵام: "حەیدەر عەبادی، كە سەرۆك وەزیرانی هەموو عێراقه‌ت، هەڵەبجە لە ناسنامەی خۆی دەسڕێتەوە و بودجەی خەڵكی پارێزگاكه دەبڕیت، بۆیە وەك ئیدارە و وه‌ك حزبەكان و وه‌ك خەڵكی هەڵەبجەش، لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی بەرانبەر خەلكی هەڵەبجە دەكرێن، بێدەنگ نابین".
bas news-
