دانیشتنێکی کراوە لە بارەی پتەوترکردنی ڕۆلی ژنانی کوردستان لە پرۆسەی یەکڕیزی نیشتمانیدا بەڕێوەچوو

دانیشتنێکی کراوە لە بارەی پتەوترکردنی ڕۆلی ژنانی کوردستان لە پرۆسەی یەکڕیزی نیشتمانیدا بەڕێوەچوو


لەمیانی چالاکییەکانی ھەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ھەرێمی کوردستاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017، دانیشتنێکی کراوەی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پتەوترکردنی رۆلی ژنانی کوردستان لە پرۆسەی یەکڕیزی نیشتمانیدا، ئەنجام درا.



بەسەرپەرشتی پەخشان زەنگنە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یــــان کۆڤێچ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەرۆک و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ھۆڵی سەعد عەبدولڵا لە ھەولێر، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، دانیشتنێکی کراوەی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پتەوترکردنی رۆلی ژنانی کوردستان لە پرۆسەی یەکڕیزی نیشتمانیدا و گفتوگۆی کراوە لەمەڕ یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی بەڕێوەچوو.



لەم دانیشتنەدا سەرۆک و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی ژنان لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ھەروەھا لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و گرنگی ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەکان و رێگەخۆشکردن بۆ بەشداری زیاتری ژنان لە پێگە باڵاکان و ئۆرگانە جیاجیاکانی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان بەشێوەیەکی گشتی دووپات کرایەوە.



ھەر لە دانیشتنەکەدا، رەوشی دژواری خورماتوو، کەرکووک و ناوچەکانی تر و گرنگی بەردەوام بوونی ھەوڵ و کۆششە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی ھێنان بەم رەوشە دژوارەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و کۆتایی ھێنان بە تاوانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی، جەختی لەسەر کرایەوە.
bas news-
Top