بەوێنە.. لە کەرکووک وێنەیەکی شێخ مەحموود لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە شێوێندرا

 بەوێنە.. لە کەرکووک وێنەیەکی شێخ مەحموود لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە شێوێندرا
دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، ئێستا ئەو میلیشیایانە ھەموو ھەوڵێکیان خستوەتەگەڕ بۆ سڕینەوەی سیمای کوردستانییەتی شاری کەرکووک.

دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، لە نوێترین کردەودا ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2017، لە شەقامی سەرەکی زانکۆی کەرکووک وێنەیەکی شێخ مەحموودی حەفیدیان شێواند.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی سڕینەوەی سیمای کوردستانیەتی شاری کەرکووک دەدەن، رۆژانەش ھەڕەشە لە گەنجە کوردەکان دەکرێت و بەبیانووی جیاواز دەستگیریان دەکەن.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.









باسنيوز
Top