سلێمانی.. نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان راگەیاندرا
ھاوکات لەو راگەیەندراوەدا، خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی کانوونی یەکەم دیاری کرا، کە بەپێی خشتەکە بەیانیان کارەبا دابین دەکرێت.
بەپێی خشتەی بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان، کە بۆ مانگی کانوونی یەکەم دیاریکراوە، بەیانیان لە کاتژمێر 7:00 بۆ 8:30 و عەسران لە 2:30 بۆ 1:00ی شەو، کارەب بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکرێت.
قایمقامیەتی سلێمانی، دەربارەی نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو، ئەوەی روون کردووەتەوە، کە نرخی کارەبای مانگی تشرینی دووەم، بۆ ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە 42 دینارە، کە کاتژمێری کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەڕەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان 170 – 185 کاتژمێرە، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک 180 کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بڕی 7 ھەزار و 500 دینار بۆ ئەمپێرێک دەبێت، بۆیە نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی دیکە جیاوازە.
باسنیوز
