وەزارەتی پێشمەرگە: کۆمیتەیەک بۆ لیواکانی پێشمەرگە لە کەرکووک دروست کراوە
دوای ڕووداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەر چەند لیوایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک گرفتیان بۆ ساز بووە و بڕیارە وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەری ئەو پرسە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەی چاکسازیی پێشمەرگە بەردەوامە و قۆناغی باشی بڕیووە.
لەمبارەوە عەمید ھەژار عومەر بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ناوی پڕۆژەی چاکسازییە لە 35 خاڵ پێکدێت و دەست بە جێبەجێکردنی کراوە".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەو لیوایانەی کەلە سنووری کەرکوک کشابوونەوە و کێشەیان تێ کەوتبوو، دەڵێت: "لە لێژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و بۆردی چاکسازیش باس لەو پرسە کراوە و کۆمیتەیەکیش دروست کراوە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارە بکرێت".
باسنیوز
