عێراق پیلانێکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان دەگێڕێت
بەپێی زانیارییەکان، بە بیانووی گۆڕانکاری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لیستێکی ئامادە کردووە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکانی کورد لەبەغدا بەتایبەت لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لایەنانەی عێراق هەوڵی پیلانگێڕیی زیاتر لە دژی هەرێمی کوردستان دەدەن.
ئاماژەشی بەوە کرد: “یەکەم هەنگاوی وەگرتنەوەی پۆستەکان لە کورد لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێسەندنەوەی باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا بوو کە باڵیۆز کورد بوو”.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەیان لە عێراق کرد، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانەکان، بڕینی بەشەبودجەی کوردستان بە تەواوی.
باسنیوز
