ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه هێڵی په‌كه‌كه بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست
ته‌لال سلۆ گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە رایگەیاند ئه‌مریكا هیچ دڵنیاییه‌كی له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه نه‌داوە، ته‌نانه‌ت له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ماكگۆرك، پێی گوتوون ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ئه‌مریكا پشتگیریی عه‌فرین ناكه‌ن. گوتیشی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه هێڵی په‌كه‌كه بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، كه ماوه‌یه‌ك له سووریا گوته‌بێژی هەسەدە بوو و دواتر له ده‌ستی په‌یه‌ده هه‌ڵات، باسی له پڕۆژه‌ی په‌یه‌ده كرد بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
تەلال سلۆ ئاشكرای كردووه، به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێیان راگه‌یاندوون کە له پێناو مانه‌وه‌دا، پێویسته له وشكانییه‌وه بگه‌نه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
په‌یه‌ده له ئێستادا، زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر چواری خاكی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت له سنووری عێراقه‌وه له رۆژهه‌ڵات، به درێژایی سنووری توركیا له باكووره‌وه تا رۆژئاوای سووریا پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
تەلال سلۆ هەروەها له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بیره نه‌وته‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده ده‌ڵێ "یەپەگە و پەکەکە، دوای ئەوەی بیرە نەوتەکانی رومێلانیان لە 2012دا بەدەست هێنا، دواتر کارەکەیان بە خراپ بەکارهێنا. سەرەتا نەوتیان لە رێگەی ناوچەکانی داعشەوە دەبردە دەرەوە. عەلی شەیر بەرپرسی کاروباری دارایی پەکەکە لە جزیرە و لە قامیشلۆ دەژیت، راستەوخۆ پەیوەندی بە سەردەستەکانی پەکەکەوە هەیە. ئەو کەسەیە کە توانای رێککەوتنی نەوتی هەیە. ئەو داهاتەی دەستدەکەوێت تەنها ئەو دەیزانێت. ئەمە نهێنی پەکەکەیە. عەلی شەیر لە 2012ەوە نەوت دەفرۆشێت بە دەرەوە".
bas news
