په‌رله‌مانی كوردستان كار بۆ پێداچوونه‌وه به سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو پڕۆژه یاساوه ده‌كرێت.
نازم هه‌ركی په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژی چوارشه‌ممه(6-12-2017) دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌میانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو پڕۆژه یاساوه ده‌كرێت كه یه‌كێكیان بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێی خانوو".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بڕگه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی پێبژاردنه‌كان و سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ.
bas news-
