ێزدییەکان ئاماری قوربانییەکانیان ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماری قوربانیانی شەڕی تیرۆریستانی داعشی لە ڕێکەوتی ٢٠١٤/٨/٣ تا ئێستا بڵاو کردەوە، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ئاماژە بە ژمارەی سەرجەم ئێزیدییەکان لە عێراق و ژمارەی شەھیدکردن و بێسەروشوێنکردن و بەدیلگرتن و ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ژمارەی ئەو کەسانەی عێراقیان بە یەکجاری جێ ھێشتوە، ھەروەھا تەقاندنەوەی مەزار و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گۆڕە تاکەکەسییەکان لە ماوەی ڕابردوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش تاکو ئێستا بە وردی خستووەتە ڕوو بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ژمارەی ئێزدییەکانی عێراق (٥٥٠.٠٠٠) کەس بووە.
- ژمارەی ئاوارەکانی لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ تا ئەمڕۆ (٣٦٠.٠٠٠) ھەزار کەس بووە.
- ژمارەی شەھیدانی ئێزدی تا ئەمڕۆ (١٢٩٣) کەس بووە.
- ژمارەی ئەوانەی بێ باوک، یان دایک یا ھەردووکیان:
بێ باوک (١٧٥٩)- بێ دایک (٤٠٧)– بێ دایک و بێ باوک (٣٥٩).
- ئەو منداڵانەی لەگەڵ دایک و باوکیان لەدەستی داعشن (٢٢٠.(
کۆی گشتیی بێ دایک و باوکان (٢٧٤٥) منداڵ.
- ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان تا ئێستا (٤٧) گۆڕی بەکۆمەڵ، ژمارەکە لە داھاتوودا زیاتر دەبێت، ئەمە سەرەڕای دەیان گۆڕی بەتەنیا.
- ژمارەی مەزاری ئایینی ئیزدی کە تا ئێستا بە دەستی داعش تەقێندراوەتەوە، (٦٨) مەزارە.
- ژمارەی ئەو ئیزدیانەی کە وڵاتیان جێ ھێشتووە بە یەکجاری، پتر لە ١٠٠ ھەزار کەسن.
- ژمارەی ونبووان ٦٤١٧ کەسن لەو ژمارەیە:
مێ (٣٥٤٧)، نێر (٢٨٧٠).
- ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش تاوەکو ئێستا (٣٢٠٧)، لەوانە (١١٣٧) ژن و (٣٣٥) پیاو، منداڵی کچ (٩٠٤)، منداڵی کور (٨٣١).
ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا ماون، (٣٢١٠)، لەو ژمارەیە (١٥٠٧) ژن و (١٧٠٣) پیاو.
kdp-
