گرووپێکی چەکداریی نوێ لە سنووری خانەقین دەردەکەوێت
زاهیر تاهیر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، راىگه‌یاند: "گرووپێکی چه‌كدار له‌ناوچه‌ى (نه‌ده) له ده‌وروبه‌رى شاره‌دێى مه‌نده‌لى ده‌ركه‌وتوون كه سه‌ر به‌هه‌مان ئه‌و گرووپە چهكدارهن كه له نزیك ناوچه‌ى (نه‌وجول) له نێوان كفرى و خورماتوو ده‌ركه‌وتوون".
ئوەشی ڕوون کردەوە کە چەکدارەکان سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشن و دوای ئه‌و شكسته‌ى ڕووبەڕووی داعش بووەتەوە، ئێستا به‌ناوى نوێ له‌و شوێنانه‌ى پێشتر گرووپى چهكدارىی قاعیده‌یان تێدا بووە، “ده‌یانه‌وێت خۆیان جێگیر بكه‌ن".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد کە ئه‌م چه‌كدارانه‌ى له نزیك مه‌نده‌لی ده‌ركه‌وتوون، ژماره‌یان نزیكه‌ى (70) چه‌كدار ده‌بێت و ناوی (گرووپى ئهلحازمینون)یان هەڵگرتووە.
پێشتر سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک کە دوای داگیرکارییەکەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی لادراوە، ڕایگەیاندبوو کە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و ئەگەری دەرکەوتنی گرووپی چەکداریی جۆراوجۆر هەیە.
باس‌نیوز
