بەرهەمی كارگەی زەیتونی هەولێر ناكەوێتە بازاڕەكانەوە
رێكخراوێكی ئیتاڵی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی رۆنی زه‌یتوونی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردبوو و ئێستە نزیك به مانگێك ده‌بێت كارگه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌كار خراوه و رۆژانه چه‌ندین تۆن زه‌یتوونی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به رۆن، به‌ڵام هێشتا به‌رهه‌می ئه‌م كارگه‌یه وه‌كو پێویست نه‌كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه.
نیعمه‌ت مه‌ولوود سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی زه‌یتوون كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو دامه‌زراوه، کە هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كارگهكهشه، له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵوی توركی، باسی چیرۆكی دامه‌زراندنی كارگه‌كه دەكات و دەڵێ "حكوومه‌تی ئیتاڵیا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌م كارگه‌یه‌ی پێشكه‌شی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌و رێكخراوه‌ی كه ئه‌م كارگه‌یه‌ی پێشكه‌ش كردووه، گوتیان ده‌یانه‌وێت پێشكه‌شی جوتیارانی بكه‌ن، بۆیه ئێمه هه‌ڵساین به دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی زه‌یتوون و كارگه‌كه‌مان وه‌رگرت".
گوتیشی "توانییمان كارگه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به گرێبه‌ست وه‌ربگرین و خزمه‌تی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی به بێ جیاوازی پێ بكه‌ین".
مام نیعمه‌ت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باس له ورده‌كاریی كاركردنی كارگه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت "له به‌رامبه‌ر هاڕینی هه‌ر تۆنێك زه‌یتوون كه جوتیاران بۆ كارگهكهیانی ده‌به‌ن بڕی 75 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و دواتر جوتیاره‌كان هه‌موو رۆنی زه‌یتوونه‌كه ده‌به‌نه‌وه بۆ خۆیان، پێشی وایه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نرخێكی زۆر نییه، چونكه ته‌رخان كراوه بۆ مووچه‌ی كرێكاران و شكستیی كارگه‌كه و خه‌رجییه‌كانی كاره‌با و ئاو و شتی دیكه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رۆژانه چه‌ند زه‌یتوون له‌م كارگه‌یه ده‌كرێت به رۆن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی زه‌یتوون و خاوه‌نی كارگه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "دیار نییه رۆژانه چه‌ند تۆن زه‌یتوون دێت، واته هێشتا به‌ڕێكی دیار نییه، بۆیه رۆژی وا هه‌یه شه‌ش تۆن، هه‌یه حه‌وت، رۆژی وا هه‌یه 10 یان 12 تۆن ، رۆژی واش هه‌یه ته‌نها دوو تۆن زه‌یتوونمان بۆ دێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه هه‌ر تۆنێك له‌و زه‌یتوونه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵیی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه چه‌ند رۆن ده‌رده‌چێت، نیعمه‌ت مه‌ولوود ده‌ڵێت" ئه‌مه‌یان به‌پێی جۆری زه‌یتوونه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر جۆری باش بێت یان گه‌یی بێت ئه‌وا رۆنی زیاتر و باش ده‌دات، له 100 كیلۆ نزیكه‌ی 9 تا 11 كیلۆ رۆنی زه‌یتوون و هه‌ندێك جار زیاتریش ده‌دات".
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر جوتیارێك زه‌یتوونی باشی هه‌بێت و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان بێت ئه‌وان ئاماده‌ن لێی بكڕنه‌وه و بۆ خۆیان رۆنی زه‌یتوونه‌كه له بازاڕدا بفرۆشنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە زه‌یتوون ده‌چێنن به‌ته‌نها بۆخۆیان رۆنه‌كه ده‌به‌نه‌وه و به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه به‌رهه‌می ئه‌و كارگه‌یه كه‌متر له بازاڕدا هه‌یه.
باس‌نیوز
