نامەی بەرپرسێکی ئەمنی بۆ قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەبێت

 نامەی بەرپرسێکی ئەمنی بۆ قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەبێت
نامەیەکی بەرپرسی دەزگایەکی ئەمنی بۆ فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ئاشکرا دەبێت.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەزر)، مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە کۆنگرەی (رەیجان) بۆ بەرگری، لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا نامەکەی ئاشکرا کردووە، کە بۆ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ناردووە.



مایک بۆمبیۆ رایگەیاندووە، لە نامەکەدا، دڵەڕاوکێی ئەمریکییەکانی بە زیادبوونی هەژموونی ئێران لە عێراق، بە قاسم سولەیمانی راگەیاندووە.



بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەنامەکەدا هۆشداریی داوەتە فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، لەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، ئەمریکا ئێران بە بەرپرس دەزانێت.



بە گوتەی مایک بۆمبیۆ، قاسم سولەیمانی نامەکەی نەکردووەتەوە.




باسنيوز
Top